ئه‌و په‌یجانه‌ی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی که تایبه‌تن به‌هه‌واڵه‌کانی داعش به وێنه‌و ڤیدیۆ بڵاویان کرده‌وه که مناڵێک به ده‌مانچه دوو که‌س ده‌کوژێت که تۆمه‌تبارکراون به سیخوڕی بۆ وڵاتی روسیا.
له‌په‌یجه‌کانی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ری تایبه‌ت به داعش دوو که‌سه‌که پێشان ده‌دات که به‌رووسی لێیان ده‌پرسن و ئه‌مانیش ده‌ڵێن " ئێمه کار بۆ ده‌زگای سیخوڕی روسی ده‌که‌ین و زانیاری له‌سه‌ر سه‌رکرده‌و ئه‌ندامانی داعش کۆده‌که‌ینه‌وه"، هه‌رچه‌نده یه‌کێکیان ده‌ڵێت "من روسی نیم کازاخستانینم".
ئه‌و ده‌نگه‌ی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیه‌که‌یه باس له‌وه ده‌کات که ئه‌م دوو که‌سه پێویسته بکوژرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی موسڵمانن و کار بۆ کافر ده‌که‌ن.
مناڵه‌که ته‌مه‌نی ناگاته 10 ساڵ که به ده‌مانچه‌که‌ی ته‌قه له سه‌ری هه‌ردوو گیراوه‌که ده‌کات و ده‌یانکوژێت.