میدیاکانی داعش وێنه‌ی بچوکترین خۆکوژیان بڵاوکرده‌وه که له هێرشه‌کانی داعش دا بۆ‌سه‌ر شاری سامه‌را خۆی ته‌قاندۆته‌وه.
له په‌یجه‌کانی داعش له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر وێنه‌ی مناڵێک بڵاوکراوه‌ته‌وه که مناڵیکی سوریه‌و ته‌نها ته‌مه‌نی 14 ساڵه و به ( ئه‌بو حه‌سه‌ن ئه‌لشامی) ناسراوه، ئه‌م مناڵه خۆی له‌یه‌کێک له‌دروازه‌کانی شاری سامه‌ڕا ته‌قاندۆته‌وه.
له وێنه‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت مناڵه‌که له ناو ئۆتۆمبیلێکی به مین رێژکراودایه و دوو نارۆنجۆکی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌و چه‌کێکیش له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که‌دایه.