پێشمەرگە‌و نوسەر عەباس بەدری كۆچی دوایی كرد

‌عەباس بەدری
رۆژنامەنوس‌و پێشمەرگە‌و نوسەری ناودار، عەباس بەدری ئەمرۆ چوارشەممە لەشاری سلێمانی كوچی دوایی كرد.

عەباس بەدری كە ماوەی چەند ساڵێكە بەدست نەخۆشییەوە دەناڵێنێت ئەمرۆ چوارشەممە 14/1 لەشاری سلێمانی‌و لەتەمەنی 72 ساڵی كۆچی دوایی كرد.

عەباس بەدری ماوەیەك بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگی گەلی كوردستان بووەو، ماوەیەكیش وەك بەڕێوەبەرو جێگری بەرێوەبەری رۆژنامەی ئیتحاد كاریكردوەو
 دەستێكی باڵای هەبووە لە پێشكەوتنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ-دا.

پرۆفایلی عەباس بەدری

ساڵی 1943 لەبەغدا لەدایكبووەو تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووەو لەحەوت زیندانی عیراق بەندبووە كە یەكێكیان نوگرە سەلمانە.
چەندین خولی پێشكەوتووی میدیای لەئەمریكاو بەریتانیاو لوبنان بینیووە.
ساڵی 1963 بۆتە پێشمەرگەو دژی رژێمی ئەوكاتەی عیراق خەباتی كردووە.

چاپكراوەكانی:
1-المیدیون واللیلیات القدیمە / مجموعە شعریە 1990 گبعت فی الجبال.
2-بغدادیات عباس البدری/ ژكریات الگفولە والصبوە/ گبعت فی السلیمانیە (عشقستان).
3-یومیات الانتفاچە/ توپیق لیومیات انتفاچە كردستان سنە 1991 / گبعت فی اربیل ، والگبعە الپانیە فی السلیمانیە (عشقستان).
4-قرنلفە الصباحات/ مجموعە شعریە تحت الگبع.
موحەریری بەشی رووناكبیری رۆژنامەی (صوت الاكراد) بووە لەساڵی 1961.
لەساڵی 1968 لەرۆژنامەی (النور)ی له‌ بەغدا كاریكردووەو ساڵی 1973 لەگۆڤاری (الاژاعە والتلفزیون والسینما والمسرح) كاریكردووەو پاشان لەساڵانی 1970 بۆ 1980 لەڕۆژنامەكانی  (الفكر الجدید) و(الجمهوریە) و(العراق) ئێزگەی (به‌غدا) كاریكردووە تاساڵی كۆچی گەورەی كوردە فەیلییەكان.

یەكەمین سەرنووسەری رۆژنامەی (الاتحاد)ی زمانحاڵی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووەو ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ئێزگەی دەنگی گەلی كوردستان بووەو لەساڵانی 1993 و 1997 بەرنامەیەكی رۆشنبیریی و ئەدەبی رۆژانەی هەبووە بەناوی (حدیپ الیوم).
چەندین نووسینی لەڕۆژنامەو وێبسایتە عیراقی‌و عەرەبییەكان بڵاوكردۆتەوەو چەندین دەقیشی لەزمانەكانی كوردی‌و فارسییەوە كردووە بەعەرەبی.





PM:03:38:14/01/2015