مەسعود بارزانی لەسەردانێكی بۆ بەرەكانی شەڕ لە میحوەری مەخمور رایگه‌یاند كه پێشمه‌رگه توانیویه‌تی ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێت، ڕێنمایی پێویستیشی سه‌باره‌ت به پلان و به‌رنامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌و میحوه‌ره بۆ فه‌رمانده‌كان خسته‌ڕوو.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه كه به مه‌به‌ستی له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له ڕه‌وشی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریستان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی میحوه‌ری مه‌خمووری كرد.
له‌م سه‌ردانه‌دا بارزانی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازی و مه‌یدانییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری مه‌خموور كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بارودۆخی مه‌یدانی به‌ره‌كانی شه‌ڕ به وردی تاووتوێ كرا و سه‌رۆك بارزانی ده‌ستخۆشی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی ئه‌م میحوه‌ره كرد، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا زۆر قاره‌مانانه به‌رگریان له كه‌رامه‌تی خه‌ڵك و خاكی كوردستان كردووه و گورزی كوشنده‌یان له تیرۆریستان وه‌شاندووه، بۆ ئه‌مه‌ش سوپاسی گیانفیدایی و خۆڕاگریی پێشمه‌رگه‌ی كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه به‌هۆی گیانفیدایی و قاره‌مانێتیی پێشمه‌رگه هه‌موو جیهان به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یری كوردستان ده‌كات و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی ئه‌فسانه‌ی داعش تێكبشكێت.
سه‌رۆكی هه‌رێم دووپاتیشیكرده‌وه كه خوێنی شه‌هیده سه‌ربه‌رزه‌كانمان به فیڕۆ ناچێت و ئه‌وان له‌پێناو دۆزێكی ڕه‌وا و به‌رگریكردن له كه‌رامه‌ت و خاكی وڵاته‌كه‌یان گیانی خۆیان به‌خت كردووه.
هه‌ر له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌رۆك بارزانی گوێبیستی تێبینیی فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی میحوه‌ری مه‌خموور بوو و، له‌باره‌ی پلان و به‌رنامه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌م میحوه‌ره‌دا ڕێنمایی پێویستی بۆ فه‌رمانده‌كان خسته‌ڕوو.