پەرلەمانی کورستان لەسەر کێشەی کەمبوونەوەی کارەبا بانگهێشتی وەزیری کارەباو سامانە سروشتییەکان دەکات.
راگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بڵاویکردەوە لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، لیژنهكانی پیشهسازی و وزه و سهرچاوه سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە بەدواداچوونێکی مەیدانی بەرفراوان بۆ کێشەی کارەبا ووزە لە هەرسێ پارێزگای هەولێر و سلێمانی دهۆک دەکات و بڕیارە بە زووترین کات ڕاپۆرتێک بدەنە سەرۆکایەتی پەرلەمان.
راگەیاندنەیکەی پەرلەمانی کوردستان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە دوای تەوابوونی راپۆرتەکە هەریەک لە وەزیری کارەبا و سامانە سرووشتییەکان بانگێشتی پەرلەمانی کوردستان بکەن و کێشەو کەموکورتییەکانی کارەبا و وزە تاوتوێ بکەن و چارەسەری خێرای بۆ بدۆزنەوە.
لە ڕاگەیەنراوێکەی پەرلەماندا هاتووە " ماوەی چەند رۆژێکە کێشەی کارەبا و نەوت و وزە، لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستێکی خراپ، بۆیە ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٥-١ لیژنهكانی پیشهسازی و وزه و سهرچاوه سروشتییهكان لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ بەدواداچوونی ئەو کێشەیە لیژنەکەیان بوون بە سێ تیمی مەیدانی و لە هەر سێ پارێزگای هەولێر و دهۆک و سلێمانی سەردانی وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا دەکەن و داتاو زانیاری لەسەر گرفت و کێشەکان کۆدەکەنەوە و دواتر هەر سێ تیمەکە، ڕاپۆرتی خۆیان ئامادە دەکەن دواتر دەیکەنە یەک ڕاپۆرت و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەن، بە زووترین کاتیش بە هەماهەنگی سەرۆکایەتی پەرلەمان، هەردوو وەزیری پەیوەندار بەو کێشەیە (وەزیر کارەبا و سامانە سرووشتییەکان) بانگێشتی پەرلەمانی کوردستان دەکەن و پێکەوە چارەسەرێکی خێرا بۆ کێشەی وزە و کارەبا دەدۆزنەوەو ورەدەکاری کێشەکانی وزە و کارەبا بۆ ڕای گشتی بڵاودەکەینەوە".