ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان، عەلی حەمە ساڵح سكاڵایەكی دیكە لەسەر فەرمانبەرانی بندیوار لەهەرێمی كوردستان تۆمار دەكات.
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك ئاشكرایده‌كات له‌وه‌زاره‌تی دارایی 21 هه‌زار‌و پێنج كه‌س موچه وه‌رده‌گرن، به‌ڵام به‌فیعلی 15 هه‌زار كه‌س ده‌وام ده‌كه‌ن.
ناوبراو له‌سكاڵایه‌كدا كه بۆ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ناردوه داوایكردوه رێگاچاره‌ی یاسایی بگرێته به‌ر له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نی به‌رپرس له‌وه‌زاره‌تی دارایی‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك فه‌رمانبه‌ر له‌بودجه‌ی گشتی پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه فه‌رمانبه‌ر نین.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان جه‌ختیكردۆته‌وه ته‌نها وه‌زاره‌تی دارایی نیه‌و زۆربه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش ئه‌م گرفته‌یان هه‌یه.