بەشی پلاندانانی پارێزگا بۆ عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: خۆڵ مەكە چاوی خەڵكەوە
بەشی پلاندانانی پارێزگای سلێمانی، وه‌ڵامی عه‌لی حه‌مه ساڵح، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی گۆڕان ده‌داته‌وه‌و چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیش له‌سه‌ر خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه‌یه ده‌خاته‌ڕوو، كه به‌پێی نووسراوه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره به‌هه‌ده‌ردراوه‌و دەڵێت "تكایه به ناشاره‌زای خۆت، خۆڵ مه‌كه چاوی خه‌ڵكه‌وه".
ده‌قی وه‌ڵامه‌كه:
وه‌ڵام بۆ عه‌لی حه‌مه ساڵح
تكایه به ناشاره‌زای خۆت، خۆڵ مه‌كه چاوی خه‌ڵكه‌وه
دوای ئه‌وه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی خۆی و چه‌ند ماڵپه‌ریك ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان (عه‌لی حه‌مه ساڵح) بابه‌تێكی بڵاوكردۆته‌وه به ناونیشانی "سكاڵا بۆ ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كوردستان" كه زانیارییه‌كانی سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه و تۆمه‌تی ناراسته بۆ پارێزگای سلێمانی و له‌كه‌داركردنی ماندووبوونی هه‌زاران فه‌رمانبه‌ری ئیداره‌ی سلێمانی و گوزارشته له ناشاره‌زای ئه‌و په‌رله‌مانتاره له‌بواری ئیداره‌ی پرۆژه‌و خه‌رجی پرۆژه‌بۆیه‌پێمان باش بوو وه‌كو پارێزگای سلێمانی/ كاروباری هونه‌ری وه‌ڵامێك و راستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌و رای گشتی و خه‌ڵكی شاری سلێمانی بخه‌ینه‌روو:
عه‌لی حه‌مه ساڵح، له بابه‌ته‌كه‌یدا بێ هیچ به‌ڵگه‌و دیكۆمنتێكی ره‌سمی رایده‌گه‌یه‌نێت له بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانی 2012 ی سلێمانی ته‌نیا 71%ی بودجه خه‌رج كراوه هه‌روه‌ها 52%ی بودجه‌ی 2013ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان له پارێزگای سلێمانی بۆ پرۆژه‌كان خه‌رج كراوه باقی پاره‌كه دیارنییه‌و نازانرێت چی لێكراوه ، ئێمه نازانین ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌و داتا و ژمارانه‌ی له چی سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ڵام روونه خستنه‌رووی ئه‌و ژمارانه به‌و شێوازه گوزارشت له ناشاره‌زای ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌كات له‌به‌ر ئه‌م خاڵانه:
یه‌كه‌م: سه‌باره‌ت به پڕۆژه‌كانی ساڵی 2012 له بودجه‌ی ته‌رخان كراوته‌نیا بۆ پارێزگای سلێمانی بێ ئیداره‌ی گه‌رمیان بریتیه له ( 292.159.000.000 ) دوو سه‌د و نه‌وه‌د و دوو ملیار و سه‌د و په‌نجاو نۆ ملیۆن دینار كه له‌م بودجه‌یه (542) پێنج سه‌د و چل و دوو پڕۆژه‌ی گه‌وره‌و بچوك به بڕی ( 277.232.545.042 ) دوو سه‌د و حه‌فتاو حه‌وت ملیار و دوو سه‌د و سی و دوو ملیۆن و پێنج سه‌د و چل و پێنج هه‌زار و چل و دوو دینار كه ده‌كاته (95% ) ی بودجه‌ی ته‌رخان كرا‌و ئیحاله كراوه یان فه‌رمانی جێ به‌جێ كردنی ڕاسته‌وخۆی بۆ كراوه له پارێزگای سلێمانی كه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێن.
له بودجه‌ی ته‌رخانكراوی 2012، ژماره‌ی پرۆژه‌كان له بنه‌ڕه‌تدا بریتی بووه له (375)پڕۆژه، به‌ڵام له پاش ئیحاله‌ی پڕۆژه‌كان هه‌رچی وه‌فر ماوه‌ته‌وه له ئه‌نجامی ئیحاله‌كردن كراوه به پڕۆژه‌ی تر كه پێویست بوون ، به‌مه‌ش به‌هه‌مان بودجه‌ی ته‌رخان كراوی سه‌ره‌وه، ژماره‌ی پڕۆژه‌كان بووه به (595)پڕۆژه واته (220)پڕۆژه‌ی تر كه له پلانه‌كه‌دا نه‌بووه له‌سه‌ری جێ‌به‌جێ كراوه، كه ئه‌مه‌ش له هیچ پارێزگایه‌كی عێراق نه‌كراوه و بۆ ئه‌مه پارێزگای سلێمانی ده‌ست خۆشی لێ كراوه له لایه‌ن ده‌سته‌ی چاودێری (صندوق تنمیه العراق) به‌هه‌مان شێوه پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی ساڵی 2013 له بنه‌ڕه‌تدا بریتی بووه له ( 363) پڕۆژه كه ( 323.542.000.000 ) سێ سه‌د و بیست و سێ ملیار و پێنج سه‌د و چل و دوو ملیۆن دیناری بۆ ته‌رخانكراوه، به‌ڵام له پارێزگادوای به‌كارهێنانی وه‌فره‌كان توانراوه (568) پڕۆژه‌ی پێ جێ‌به‌جێ بكرێت واته (205)پڕۆژه‌ی تر كه له پلانه‌كه‌دا نه‌بووه له‌سه‌ری جێ‌به‌جێ كراوه،كه له‌سه‌ر داواكاری هاووڵاتیان و پێویستی و گرنگی پڕۆژه‌كان ئه‌نجام دانی بووه ، ئه‌مه‌ش ده‌لاله‌ت له‌وه ده‌كات به پێی زانستی پلان دانان پارێزگای سلێمانی كارا (فعال) بووه له جێ‌به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كان كه به‌داخه‌وه په‌رله‌مانتارێك به‌هۆی ناشاره‌زاییه‌وه ئه‌م راستیه كه به‌ماندووبوونی سه‌دان فه‌رمانبه‌ر هاتووه‌ته دی ده‌شێوێنێت .
دووه‌م: سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و پارانه‌ی خه‌رج نه‌كراوه یان بۆچی و كوێ براوه . مه‌سه‌له‌كه ته‌نیا په‌یوه‌ندی به دواكه‌وتنی خه‌رجكردنه‌وه هه‌یه كه ئه‌ویش په‌یوه‌ندیداره به چه‌ند هۆكارێكی تر: له‌وانه‌په‌یوه‌ندی به پڕۆسه‌ی ئاماده‌كاری بانگه‌واز و ته‌نده‌ركردن و ئاماده‌كردنی ده‌رخسته و دیزاینه‌كانه‌وه هه‌یه، كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه كه ئاڕاسته‌ی پارێزگا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخرێته پرۆسه‌كه‌وه.
هه‌روه‌ها نرخاندنی پرۆژه‌كه كه پێویسته (3) مانگ تێ نه‌په‌ڕێ به‌سه‌ر نرخی خه‌مڵێنراوی تێچوونی پڕۆژه‌كه به پێی ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری.
هه‌روه‌ك له ساڵی 2013 دا له ناوه‌ڕاستی مانگی ته‌مووز بودجه‌ی په‌سه‌ندكراو وه ئاڕاسته‌مان كراوه تاوه‌كو ده‌ست بكه‌ین به پرۆسه‌ی بانگه‌واز و ته‌نده‌رین واته به دڵنیاییه‌وه ئه‌و پرۆسه‌یه به‌هۆی دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌وه له ماوه‌ی 6 مانگدا جێ به‌جێ ناكرێت و ئه‌چێته ساڵانی دواتر و وه كاره‌كانی له‌و ساڵانه‌دا ته‌واو ئه‌كرێت.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ براوه، ئه‌وه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری / به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌نجینه‌ی /3 سلێمانی پارێزراوه كه له بانكی ئاشتی له ژێر ژماره حسابی ( 18888 ) گه‌نجینه‌ی ناوبراو پارێزراوه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌یتوانی پێش بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه‌ی وا گه‌وره نه‌بێت، داوای خه‌رجیه‌كانی له‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه بكردبایه كه پشت ڕاستی وته‌كانمان ده‌كاته‌وه.
به هه‌مان شێوه بودجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی 2011 و 2012 و 2013 له‌وێ پارێزاوه ، بۆ زانیاری ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ش مه‌رج نییه بودجه‌ی ساڵی گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌رساڵێك له‌هه‌مان ساڵدا خه‌رج بكرێت، بۆ نمونه له ساڵی 2014 خه‌رجی گه‌شه‌پێدانی ساڵانی ڕابردوو (2011 و 2012 و 2013) تێدا بووه، له كاتێكدا ساڵی (2014) هیچ بودجه‌یه‌كی ته‌رخان نه‌كراوه بۆ پڕۆژه‌كانی ، ئه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ ناپرسێ ئه‌م پڕۆژانه له‌سه‌ر چ بودجه‌یه‌ك جێ‌به‌جێ ده‌كرێن ئه‌گه‌ر ئه‌م میكانیزمه له‌كاركردندا نه‌بێت.
سێیه‌م: زۆرجار به‌هۆی نه‌بوونی زانیارییه‌وه له لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی بودجه ده‌كرێت كه گوایه بودجه‌كه گه‌ڕاوه‌ته‌وه یان ده‌گه‌ڕێته‌وه ، ئه‌مه‌ش هیچ بنه‌مایه‌كی نییه ، تاكو ئه‌م به‌رواره ((یه‌ك دیناری بودجه‌ی گه‌شه‌پێدان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه)) له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌هه‌مان میكانیزمی به‌غداو پارێزگاكانی تری عێراق پروسیجه‌ری خه‌رجی پرۆژه‌كان پیاده ناكرێت، به‌ڵكو ئه‌و بودجه‌یه‌ی كه‌دێته هه‌رێمی كوردستان بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان به گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوان دابه‌ش ده‌كرێت و ڕاسته‌وخۆ بودجه‌كه له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ته‌مویل ده‌كرێت بۆ گه‌نجینه‌ی/3 ی سلێمانی و له بانك ده‌پارێزرێت ، ئه‌م میكانیزمه حكومه‌تی هه‌رێم سوودی لێ وه‌رگرت بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌م قه‌یرانه داراییه‌ی كه ڕووبه‌ڕوی هه‌رێم كرایه‌وه چونكه بودجه‌ی پڕۆژه‌كان وه‌كو سیوله خه‌رج كراوه، هه‌موو لایه‌كیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه یه‌ك دیناری بودجه‌ی پرۆژه‌كان له‌م نێوانه‌دا وون نابێت ، چونكه به چه‌ندین فه‌رمانگه‌ی وه‌زاره‌ته‌كاندا تێ ده‌په‌ڕێت وه هه‌مووشی ده‌بێت یه‌ك ژماره بێت. وه پارێزگای سلێمانی خۆی پاره بۆ پرۆژه‌كان خه‌رج ناكات ، به‌ڵكو ته‌نها له ڕێگه‌ی نوسراوه‌وه بۆ گه‌نجینه‌ی /3 سلێمانی، ته‌مویلی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات ، واته پارێزگای سلێمانی ته‌نها وه‌كو ژماره(رقم) پاره‌ی له‌لایه نه‌ك وه‌كو سیوله، بۆیه داواكارین ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سكاڵا یان لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و زانیاری ته‌واویان له‌سه‌ر ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و پڕۆسه‌ی به ئه‌نجام گه‌یاندنی پڕۆژه‌كان هه‌بێت و له شوێنی خۆی به‌دواداچوون بۆ پڕۆژه‌كان بكه‌ن نه‌ك له شوێنێك كه په‌یوه‌ندیدار نین یان شاره‌زا نین له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆژه‌كان.
چواره‌م: سه‌باره‌ت به بودجه‌ی ته‌رخانكراوی 2013ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان كه ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت:ته‌نیا له 52%ی بودجه‌ی 2013ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانی سلێمانی خه‌رجكراوه ڕوونی ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و زانیارییه سه‌ر له‌به‌ری هه‌ڵه‌یه چونكه:
1/ بودجه‌ی ته‌رخانكراوی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانی ساڵی 2013 بری (368,460,000,000) سێ سه‌دو شه‌ست و هه‌شت ملیار‌و چوارسه‌دو شه‌ست ملیون دینار بۆ سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان ته‌رخانكراوه, ( 323,542,000,000) سێ سه‌دو بیست وسێ ملیار و پێنج سه‌د و چل و دوو ملیۆن دینار ته‌نیا بۆ پارێزگای سلێمانی , وه (44,918,000,000) چل و چوار ملیار و نۆسه‌د و هه‌ژده ملیون دینار بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان جیاكراوه‌ته‌وه ,له بودجه‌ی سلێمانی (485) پرۆژه‌ی گه‌وره‌و بچووك به بڕی (274,651,232,243) دوو سه‌دو حه‌فتاو چوار ملیار و شه‌ش سه‌دو په‌نجاو یه‌ك ملیون و دوو سه‌د و سی و دوو هه‌زار و دووسه‌د و چل و سێ دینار كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (%85) ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو كه فه‌رمانی ئیحاله یان فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی راسته‌وخۆی بۆ كراوه له پارێزگای سلێمانی و سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی پارێزگای سلێمانی راسپێردراون بۆ جێبه‌جێكردنی كه بریتین له (سه‌رجه‌م فه‌رمانگه په‌یوه‌ندیداره‌كانی په‌یوه‌ستن به جێ به‌جێ كردنی پڕۆژه‌كانی پارێزگای سلێمانی بۆ سه‌رجه‌م بودجه‌كان به بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كانیشه‌وه )
2/ بری (48,890,767,757) چل و هه‌شت ملیار و هه‌شت سه‌دوو نه‌وه‌د ملیون و حه‌وت سه‌د و شه‌ست و حه‌وت هه‌زار و حه‌وت سه‌دو په‌نجاو حه‌وت دینار كه ده‌كاته رێژه‌ی (%15) ی بودجه‌ی ته‌رخانكراو نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ دارایی، به‌ڵكو به كۆی (39) پرۆژه ئیستا له پرۆسه‌ی ته‌نده‌ریندایه و به‌هۆی قه‌یرانی دارایی به فه‌رمانی ژماره (1018) له به‌رواری (18/2/2014) له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین راگیراوه, وه له‌كاتی چاره‌سه‌ربوونی ئه‌م قه‌یرانه‌دا پڕۆژه‌كانی ئه‌چێته پرۆسه‌ی ته‌نده‌رین و جێبه‌جێكردن.
پێنجه‌م: ئه‌و په‌رله‌مانتاره پرسیار ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات بودجه‌ی خه‌رج نه‌كراوی ساڵێك له كۆتای ساڵه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ حكومه‌ت یان پارێزگاكانی تری هه‌رێم، هه‌رچه‌نده روونمان كرده‌وه هیچ بودجه‌یه‌ك ناگه‌رێته‌وه، به‌ڵام بودجه‌ی گه‌شه‌پێدانی هه‌رێمه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندی له به‌غداوه ته‌رخان ده‌كرێت و له لایه‌ن نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه چاودێری ده‌كرێت, له حاله‌تێكدا ئه‌گه‌ر ئه‌م بودجه‌یه بگه‌رێته‌وه بۆ دارایی ناگه‌رێته‌وه بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵكو ئه‌گه‌رێته‌وه سه‌ر خه‌زێنه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی پێمان سه‌یره ئه‌ندام په‌رله‌مانێك كه له‌هه‌مان كاتدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی بێت له‌م راستییه ساده‌یه بێ ئاگایه.
شه‌شه‌م:كاك عه‌لی چونكه هیچ پرسیار‌و به‌دواداچونێكی نه‌كردووه كه‌وتۆته هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌وه كه بودجه‌ی ته‌رخانكراوی ئیداره‌ی گه‌رمیانی له‌سه‌ر سلێمانی حساب كردوه‌و بێ ئاگایه له‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی بودجه‌ی ئیداره گه‌رمیانی جیاكردۆته‌وه‌و خۆیان وه‌كو ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ پرۆژه‌ی پێ جێبه‌جێده‌كه‌ن كه بڕه‌كه‌ی به‌پێی ژماره‌ی دانیشتوان بریتیه له (44,918,000,000) چل و چوار ملیار و نۆسه‌د و هه‌ژده ملیون دینار.
حه‌وته‌م: كاك عه‌لی له‌و خشته‌یه‌ی دروستی كردووه خه‌رجی خیتامی و پێشینه‌ی جیاكردووته‌وه و دواتر كۆی كردوونه‌ته‌وه به‌ناوی كۆی خه‌رجی خیتامی له‌كاتێكدا پێشینه هه‌ر به‌شێكه له خه‌رجی خیتامی و جیاواز نییه، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌ین كاك عه‌لی خولێكی ژمێریاری ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی هه‌ڵه‌ی وا پێكه‌نیناوی نه‌بێت.
هه‌شته‌م: ئێمه له پارێزگای سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پلان و به‌دواداچوون و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ژمێریاری وگه‌نجینه‌ی /3 ی سلێمانی سه‌رجه‌م داتایی پرۆژه‌كانمان هه‌یه له بودجه جیاوازه‌كان وئاماده‌ین بۆ هه‌رچی ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی نه‌كردووین بۆ وه‌رگرتنی زانیاری و به‌دواداچوونی پرۆژه‌كان, زانیاریه‌كانی كاك عه‌لی حه‌مه ساڵح به‌هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی فه‌رمی و كارگێری پشت‌راست نه‌كراوه‌ته‌و ته‌نیا ده‌ست نوسی خۆیه‌تی تۆمه‌تێكی بێ بنه‌ماو بۆ خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵكه.
نۆیه‌م: به‌ڵگه‌كانی عه‌لی حه‌مه ساڵح به‌ڵگه‌نین و به‌شی زۆری له ناشاره‌زاییه له سیستمی جێ به‌جێ كردنی پرۆژه‌كان، به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار یان دادگا‌و ده‌سته تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه پشت راست بكرێته‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ئه‌مه كاری په‌رله‌مانتار نییه‌و زیاتر له كاری رۆژنامه‌نووسێكی ساده ده‌چێت، ئه‌مه‌ش بووته هۆی ناوزراندنی پارێزگی سلێمانی و چه‌واشه‌كردنی هاووڵاتیان له كاتێكدا پارێزگای سلێمانی باشترین پارێزگای عێراق و هه‌رێمی كوردستانه له رووی پلان و خزمه‌تگوزاریه‌وه ، بۆیه مافی پارێزگای سلێمانییه رێگه‌ی یاسا بگرێته به‌رو سكاڵا له‌سه‌ر ناوبراو تۆمار بكات.
PM:03:55:15/01/2015