تورکیا: لەنێو چەکدارانی داعش ٧٠٠ تورکی هەیە

‌وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود جاوەیش
وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود جاوەیش ئۆغلو رایگەیاند " لەنێوان ٥٠٠ تا ٧٠٠ هاوڵاتی تورک لە نێو چەکدارانی داعش هەیە و لەکاتی گەڕانەوەشیاندا بۆ ناو وڵات مەترسی هێرشکردنە سەر تورکیاشیان هەیە".

ئۆغلۆ لە لێدوانێکدا بۆ هەندێک کەناڵی ناوخۆی تورکیا وتی" تورکیا رێگای لە ٧٢٥٠ کەسی وڵاتانی تر گرتووە کە بچنە تورکیاوە بۆ نێو ریزەکانی داعش و ١١٦٠ یشیان گەڕێنراونەتەوە کە ویستویانە لە تورکیاوە بچە ناو سوریا". وەزیری ناوبراو هیچ ئامارێکی لەسەر ئەوە نەدا کەچەند کەسی بیانی لە تورکیاوە چونەتە نێو داعش.

ئەو وەزیرە تورکیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بەدرێژایی ٩١١ کم رێوشوێنی توندیان گرتۆتە بەر بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بپارێزن. 
 



AM:11:06:16/01/2015