بۆ بەدەستهێنانی پاڵپشتی كورد لە مالیكی بۆ مانەوەی لە ویلایەتی سێ÷ەم، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق واژوی له‌سه‌ر رێکكه‌وتننامه‌یه‌كی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان كردوه، كه تێیدا رۆژانه سەد هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌رێم به 2 ملیار دۆلار ده‌كڕێت.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی عەرەبییە ئەو رێککەوتنە لە به‌رامبه‌ر پاڵپشتیكردنی مانه‌وه‌ی مالیكی بوە بۆ ویلایه‌تی سێیه‌می سه‌رۆك وه‌زیران".
له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌دا، كۆمپانیای نه‌وتی باكور نوسراوێكی كردوه بۆ وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تێیدا ئاماژه به ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی ئه‌وكاتی حكومه‌تی مالیكی كراوه بۆ كڕینی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم، کە تێیدا بڕو چۆنیه‌تی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم دیاریكراوه.
هاوکات به‌ڵگه‌نامەیه‌كی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ناردویه‌تی بۆ كۆمپانیای نه‌وتی باكورو تێیدا تێكڕای ئه‌و ورده‌كاریانه‌ی تێدایه، كه رێكکه‌وتوه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بۆ هه‌نارده‌كردنی ئه‌و نه‌وته.