عەبادی‌و قاسمی سولەیمانی كۆدەبنەوە

سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ قاسمی سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودس سەر بەسوپای پاسدارانی ئێران كۆدەبێتەوە.

لەمبارەیەوە كەمال ساعدی، نوێنەری پێشووی پەرلەمانی عێراق بە میدیاكانی رایگەیاند كە لەو دیدارەدا باس لە ئەمەریكا‌و شەڕی داعش كراوە‌و عەبادی بە قاسمی سولەیمانی وتووە: ئەگەر ئەمەریكا لە مەیدانی شەڕەكەشدا نەمێنێت، پشتیوانی تەواوی عێراق لەباری چەك كەرەسەی سەربازیی دەكات.

عەبادی وتوشیەتی: یارمەتییەكانی ئەمەریكا دواكەوتنی پێوەدیارە، چونكە واشنتۆن نیگەرانە لەداهاتووی بارودۆخی عێراق.

قاسمی سلێمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران یەكێك لەو كاربەدەستە سەربازییانەی ئێران كە دەسەڵات‌و كاریگەرییەكانی لە عێراق ناوبانگی جیهانی پەیدا كردوە.



PM:02:36:18/01/2015