"زیاتر لە 1200 فەرمانبەری بندیوار لەسلێمانی دامەزراون"

بەوتەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەكۆی ئەو فەرمانبەرانەی لە ساڵی (2003-2004) لە وەزارەتی دارایی دامەزراون، (1227)یان بندیوارن و لەو رێژەیەش (124)یان لە ئیدارەی ڕاپەڕینن.

رەسوڵ عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان، بە سایتی (باسنیوز)ی ڕاگەیاندوە "وەک ئەندامێکی ئەنجومەن، بەدواداچوونم بۆ فەرمانبەرە بندیوارەکانی دەڤەری راپەرین کرد، کە تەنها لە ساڵی (2003-2004) زیاتر لە (1227) فەرمانبەریان بندیوارن. لەو رێژەیەش, (124)یان بەر دەڤەری ڕاپەرین دەکەون”.
 
رەسوڵ عەبدوڵڵا دەشڵێت "ئەو کەسانە لەکاتی دامەزراندنیانەوە، هیچ دەوامیان نەکردوەو موچەش وەردەگرن”.

ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی باس لەوەش دەکات، ئەمە کێشەیەکی دیکە بۆ فەرمانگە ئیدارییەکانی سنووری ئیدارەی "ڕاپەڕین” درووستدەکات، چونکە هەندێکیان بە پلەی "پسپۆڕ” دامەزراون لە کاتێکدا بڕوانامەی "تایبەت” (مووختەس)یان لەو پیشەیەدا نییە.



PM:02:38:18/01/2015