پرسیاری كچێكی منداڵ پاپای كردە گریان

پرسیاری كچێكی هەرزەكار لەمانیلای پایتەختی فیلیپین، پاپا فرانسیس سەرۆكی كاسۆلیكەكانی جیهانی كردە گریان.

ئەمرۆ لەسەردانێكی بۆ فیلیپین، پاپا فرانسیس سەرۆكی كاسۆلیكەكانی جیهان لەلایەن 6 ملیۆن مەسیحی پێشوازی لێكرا.
لە مەراسیمەكەی ئەمرۆدا كچێكی فیلیپینی پرسیاری لە پایا كرد "بۆچی خودا رێگە دەدات كچانی منداڵ توشی لەش فرۆشی بن؟".

بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز، پاپا پاش بیستنی پرسیارەكە كچەكەی كردە باوەش دەستی كرد بە گریان.

كچە تەمەن 12 ساڵەكە كە لەلایەن دایك‌و باوكیەوە بەرەڵا كراوە، بە گریانەوە لە پاپای پرسی: منداڵانێكی زۆر توشی مادەی هۆشبەر‌و لەشفرۆشی بوون، بۆچی خوا رێگە دەدات ئەمانە روو بدات؟ منداڵان خۆ هیچ گوناهێكیان نیە؟".

لەوەڵامدا پاپا بەگریانەوە بە كچەكەی وت "هیچ وەڵامێك بۆ ئەو پرسیارانەت نیە".

بەپێی ئامارەكان نزیكە ملیۆنێك‌و 200 هەزار منداڵی سەرشەقام لە فیلیپین هەیە‌و زۆربەیان توشی مادەی هۆشبەر‌و لەشفرۆشی بوون.



PM:10:16:18/01/2015