پاش ئه‌وه‌ی ئاشكرایكرد كه لهكچهزاكهی دووگیانه،
ژنێكی پیر خێزان و هاوڕێكانی توشی شۆك كرد.
ئه‌و پیرێژنه كه ناوی پێڕڵ كارتهرهو ته‌مه‌نی
72 ساڵه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت، زۆر به‌خته‌وه‌ره به‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی سێكسی
له‌گه‌ڵ فیڵ به‌یلی كچه‌زا ته‌مه‌ن 26 ساڵه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
ئه‌و پیرێژنه خانه‌نشینكراوه كه خه‌ڵكی ویلایه‌تی
ئیندیانای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه، راشیگه‌یاند: "گوێ به بۆچونی
هیچ یه‌كێكی تر ناده‌م. من عاشقی فیڵم و ئه‌ویش عاشقی منه". ده‌شڵێت: "به‌مزوانه
من كوڕه‌كه‌م یان كچه‌كه‌م له‌باوه‌شمدا هه‌ڵده‌گرم و فیڵیش باوكێكه شانازی پێوه
ده‌كات".
فیڵ كوڕی كچی خودی پێرڵه واته كچهزایهتی. دایكی
فیڵ له‌ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه به ته‌به‌نی بووه‌ته كچی خێزانێكی تر‌و به‌و هۆیه‌وه
له دایكه ئۆریجناڵهكهی واته پێڕڵ دابڕاوه.
كاتێك دایكی فیڵ كۆچی دوایی كردووه، فیڵ شوێنپێی
نه‌نكی هه‌ڵگرتووه‌و دۆزیویهتییهوهو دواتریش كه‌وتونه‌ته داوی خۆشه‌ویستی یه‌كتره‌وه.
پێڕڵ به گۆڤاری نیو ئایدیای راگه‌یاند: "له‌یه‌كه‌م
ساتی بینینیه‌وه، دركم به‌وه كرد كه پێویسته هه‌رگیز په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان وه‌ك
په‌یوه‌ندی نێوان نه‌نك و كچه‌زا نه‌بێت".
پێڕڵ پێشبینی كردووه فیڵ په‌یوه‌ندیی سێكسی ره‌تبكاته‌وه
به‌ڵام وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كچه‌زاكه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه. دواتر له‌ماوه‌ی دووه‌م هه‌فته‌ی
پێكه‌وه بونیانداو پاش نانی ئێواره‌و خواردنه‌وه‌ی شه‌راب پێرڵ و فیڵ سێكسیان ئه‌نجامداوه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه فیڵ ده‌ڵێت، له‌ناخی دڵه‌وه
پێڕڵی خۆش ده‌وێت و هه‌میشه پیرێژن سه‌رنجی راكێشاوه‌و پێی وایه پێڕڵ زۆر جوانه،
"له‌ئێستادا من ده‌مه‌وێت هه‌رچی زووه ببمه باوك و ناتوانم چاوه‌ڕێ بكه‌م".
له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: