كوڕەكەی عیماد موغنیە‌و 6 پاسداری ئێرانی كوژران

‌كوڕەكەی موغەنیە لەگەڵ قاسمی سولەیمانی
لەهێرشی كۆپتەرەكانی ئیسرائیل بۆ سەر هێزەكانی حیزبوڵای لوبنان، كوڕەكەی عیماد موغەنیە، فەرماندەی پێشووی حیزبوڵا‌و شەش پاسداری ئێرانی كوژران.

بەپێی هەواڵێكی رۆیتەرز لەهێرشی هیلیكۆپتەرەكانی سوپای ئیسراییل بۆ سەر هێزەكانی حیزبوڵای لوبنان لە بەرزاییەكانی جەولان لە خاكی سوریا، "جیهاد" كوڕی عیماد موغەنیە، سەركردەی سەربازیی پێشووی حیزبوڵا كوژرا. لەو هێرشەدا هەروەها 6 پاسداری كۆماری ئیسلامی ئێرانیش كوژران.





PM:01:51:19/01/2015