بەڤیدیۆ...تەرمی فاتن حەمامە بەردەبێتەوە

مەراسیمی ناشتنی ئەستێرەی بەناوبانگی میسری فاتن حەمامە هونەرمەندانی میسر و وڵاتانی عەرەبی توڕە دەكات.
دوانیوەڕۆی ڕۆژی 18 كانونی دووەمی تەرمی خانمی شاشەی عەرەبی  فاتن حەمامە بەئامادەبونی ژمارەیەك زۆر لە هونەرمەندان و ڕۆژنامەنوسان خەڵكی ئاسایی بەخاك سپێردرا.
بەهۆی نەشیاوی مەراسیمەكەوە بەشێكی زۆری هونەرمەندان توڕەبونی خۆیان ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە كرد كە مەراسیمەكە لەگەڵ گەورەی ئەو هونەرمەندەدا ناگونجێت.
لەكاتی هێنانە دەرەوەی تەرمەكەشدا لە یەكێك لە مزگەوتەكانی قاهیرە، بەهۆی قەرەباڵغی زۆر و ئەنجامنەدانی هیچ ئامادەكارییەك بەشێكی ئەو كەسانەی تەرمەكەیان هەڵگرتوبوو لەسەر پلیكانەكان دەكەونە خوارەوە و تەرمەكەی ئەو هونەرمەندەش نزیك دەبێت لەوەی لەدەستیان بكەوێتە خوارەوە، ئەمەش توڕەی هونەرمەندان و جەماوەر زیاد دەكات.
دیارترین ئەو هونەرمەندانەی ئامادەی مەراسیمی ناشتنەكەی حەمامە بوون بەریتیبوون لە ( فاروق فیشاوی، حسێن فەهمی، سەمیر سەبری، نادیە لوتفی، یوسرا، ئیلهام شاهین، میرفەت ئەمین، لوبلوبە، نیلی كەریم، هند سەبری) چەندین هونەرمەندی دیكە.





PM:02:22:19/01/2015