سپی، ناوی ئەو كەسانە بڵاودەكاتەوە بۆ یادی هەڵەبجە پارەیان وەرگرتووە

‌هەڵەبجە
خەرجییەكانی یادی كیمیابارانی هەڵەبجە بۆ یادی 25 ساڵەی هەرایەكی زۆری نایەوە‌و بەپێی چەند بەڵگەنامەیەك بە دەیان دەفتەر دۆلار لەو رێوەڕەسمەدا خەرجكراوە.

بەپێی دوو بەڵگەنامە كە لە پەیجی تایبەتی مەلا هەورامان گەچێنەیی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بڵاوكراوەتەوە، خشتەی سەرجەم خەرجییەكان بڵاوكراوەتەوە كە بۆ تەنها یەك رۆژ 170 دەفتەر دۆلار دراوە بە كرێی خێمە‌و چەندین شتی دیكە.

بەپێی خشتەكە بۆ وێنە هەریەك لەهونەرمەندان دیاری قەرەداغی، عەدنان كەریم، ئەنوەر قەرەداغی، تەها كەریمی.. چەندین دەفتەر دۆلاریان بۆ بەرهەمەكانیان لەو مەراسیمە وەرگرتووە.

دوێنێ دووشەممە هونەرمەند عەدنان كەریم سەبارەت بە (4 دەفتەر دۆلار)ەی وەرگرتووە روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە. (روونكردنەوەكە بخوێنەرەوە).

دەقی خشتەی خەرجییەكانی یادی 25 ساڵەی كیمیابارانكردنی هەڵەبجە بخوێنەرەوە:








PM:02:18:20/01/2015