پێشمەرگە لە ناوچەی موسڵ سەركەوتنی گەورە بەدەست دیێنێت

هێزی پێشمەرگەی كوردستان لەسنوری بەنداوی موسڵ لەپێشڕەویدایە‌و تائێستا 7 گوندی ناوچەكە لە دەستی چەكدارانی داعش رزگار كراوە‌و زیانێكی زۆر بەر داعش كەوتووە.

سەرچاوەیەك لە هێزێ پێشمەرگە بە سپی میدیای راگەیاند ئەمرۆ چوارشەممە هێزەكانی پێشمەرگە لە چەند قۆڵەوە لە ناوچەی سنوری بەنداوی موسڵ هێرشیان كردوەتە سەر چەكدارانی داعش‌و 7 گوندی ئەو ناوچەیان لە دەست داعش رزگار كردوە‌و زیانێكی زۆریش بەر داعش كەوتووە.

سەرچاوەكە وتیشی: لە ئێستادا پێشڕەوی پێشمەرگە بەرەو موسڵ بەردەوامە.



PM:03:08:21/01/2015