فەتوایەك لەسەر حەڵاڵ یا حەرامبوونی موچەی بندیوار دەردەكرێت
بەوتەی ئەندامی لیژنەی باڵای فەتوای هەرێم‌و "بەپێی شەریعەتی ئیسلامی" موچەی بن دیوار‌و دوو موچەیی حەرامە.
سەبارەت بە موچەخۆرانی بن دیوار‌و دیاردەی دوو موچەیی، ئه‌حمه‌د شافعی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی رادەگەیەنێت "ئه‌و که‌سانه‌ی که دوو یاخود سێ مووچه وه‌رده‌گرن به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ کارێک ڕابپه‌ڕێنن ئه‌وا به‌پێی شه‌رع ئه‌و مووچه‌یه حه‌رامه".
ئاماژە بەوەش دەكات "ئه‌گه‌ر که‌سێک له‌دوو شوێن کار بکات به‌ڵام کاره‌کانی به‌باشی ڕابپه‌ێنێت ئه‌وا مووچه‌که‌ی حه‌رام نیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌وام نه‌کات و مووچه‌که‌ی بۆ بێته ماڵه‌وه ئه‌وا حه‌رامه".
هاوكات جه‌لال مسته‌فا جێگری سه‌رۆکی یه‌کێتتی زانایانی ئاینی، به‌رۆژنامه‌كه‌ی وتووه "موچه‌ی بن دیوار له‌ئاینی پیرۆزی ئیسلامدا حه‌رامه".
ناوبراو رونیكرده‌وه ساده‌ترین پێناسه بۆ مووچه له‌ئاینی ئیسلام دا واته که‌سێک له‌پای ئه‌وکاره‌ی که بۆ حکومه‌تی یاخود ده‌وڵه‌تی ئه‌نجام ده‌دات ده‌دات بڕێک پاره وه‌رده‌گرێت، ئه‌گه‌ر که‌سێک هیچ کارێک ئه‌نجام نه‌دات‌و مووچه‌ش وه‌ر بگرێت ئه‌وا گووناحێکی زۆر گه‌وره‌یه".
AM:11:10:22/01/2015