ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ناوی ژمارەیەك لە ئەمیرە کوژراوەکانی داعش بڵاودەكاتەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ژمارەی ئەمیرە کوژراوەکانی چەکدارانی داعش و ناوەکانیان ئاشکرا دەکات.


دەقی راگەیەندراوەكە:


راگەیەندراوێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە

ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان کوژرانی ژمارەیەکی زۆری سەرکردە و ئەمیری تیرۆریستانی داعش پشتڕاست دەکاتەوە

لە میانەی ئۆپەراسیۆنەکانی دوو رۆژی رابردووی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری دیجلە و باشووری سەدی موسڵ، ژمارەیەکی زۆری تیرۆریستانی داعش کوژراون کە زیاتر لە ٢٠٠ لاشەیان لە بەرەکانی شەردا بەجێماوە. دوای بەدواداچوونی وردی هەوالگری، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە دوو سەرکردەی باڵای داعش لەم ئۆپەراسیۆنەدا کوژراون کە برێتین لە:

سەلمان ئەبو خاسە ، بەرپرسی هێزەکانی ئەمنی خاسەی داعش، لە سەرکردەکانی داعش و هاوکارێکی نزیکی ئەبوبەکر بەغدادی، بەرپرس بووە لە کوشتنی سەدان هاووڵاتی.

ئەبو سلێمان ، لە سەرکردە باڵاکانی داعش و سەرپەرشتیاری گشت دامودەزگا ئیدارییەکانی داعش لە سنووری نەینەوا.

وێرای ئەمە ئەنجومەنی ئاسایش پشتڕاستی دەکاتەوە کە تەنیا لە بەرەی رۆژهەڵاتی دیجلە ٢١ ئەمیری داعش کوژراون بەم ناوانەی خوارەوە:


1_ ئەمیر ئەبو ئەوس

2_ ئەمیر ئەبو وەلید

3_ئەمیرئەبو حەمزە مزرع

4_ ئەمیرئەبو سەدرە

5_ ئەمیرئەبو عومەر( حەیدەر ئیسناد)

6_ ئەمیرئەبو قەتادە( محمد مالی))

7_ئەمیرحەسەن تەمارات

8_ ئەمیرئەبو فاتمە

9_ ئەمیرحەجی فیتەر

10_ئەمیرئەبو شاکر

11_ ئەمیرئەبو زوبێر( عبوات)

12_ئەمیرئەبو خەدیجە

13_ئەمیرمحمد رومادی

14_ئەمیر نەصار( ئەمیری ئیسناد)

15_ئەمیرئەبو غەزە

16_ ئەمیرئەبوبەکر جزراوی

17_ئەمیرئەبو عائیشە

18_ ئەمیرئەبو مالک

19_ئەمیرسالم ئەبو موسعەب

20_ئەمیرئەبو عەبدوللا

21_ئەمیرئەبو صالح

بە پێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان ژمارەیەکی زۆر تیرۆریستی بیانیش لە نێو کوژراواندا هەن و هەروەها سەدان برینداریان رەوانەی نەخۆشخانەکانی موسڵ و تەلەعفەر کردووە، کە لە ناو بریندارانیشدا دەیان ئەمیر و بەرپرسی تیرۆریستان هەن.


ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

٢٣/١/٢٠١٥



PM:05:31:23/01/2015