وەزیری پێشمەرگە بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت
مستهفا سهید قادر
بڕیاروایە سبەینێ دوشەممە وەزیری پێشمەرگە سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئامادە ببێت.
لەمبارەیەوە ئاری ھەرسین، سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، بە سپی میدیای ڕاگەیاند: "بڕیارە سبەینێ لیژنەکەیان میواندارییمستهفا سهید قادر وەزیری پێشمەرگە و، فەرماندەکانی یەکەی 70و80 بکات هەتا باسی یەکخستنهوهی ئەو دوو یەکەیە بکەن."
وتیشی: "سەرۆکی ھەرێمی کوردستان فەرمانی کردووە کە یەکەی 70 و80 یەک بگرنەوە و، ئێمەیش بۆ ئەوەی بزانین کارەکە چەندی جێبەجێ بووە و، چەندی ماوە، لێیان بپرسینەوە، تا بزانین ئێمەیش وەکو پەرلەمان چیمان پێ دەکرێ بۆیان. خۆی ئێمە زانیاریمان لەبارەی یەکخستنی ھێزی پێشمەرگە نییە، بۆیە میوانداری وەزیر و ئەو کۆمەڵە فەرماندەیە دەکەین."
PM:02:49:25/01/2015