ڤیدیۆ.. سەرۆکی پەرلەمان دەستخۆشی لە پێشمەرگە و شەرڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەكات

‌د. یوسف محەمەد سادق
لەكۆبوونەوەی ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، سەرۆكی پەرلەمان، د. یوسف محەمەد سادق بەبۆنەی ئازاد كردنی كۆبانێ پەیامێكی بڵاوكردەوە.

د.یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئەمڕۆ ٢٧-١-٢٠١٥ لە دەستپێکی دانیشتنی نائاسایی پەرلەمانی کوردستان، کە بۆ خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژە یاسای پارێزگای هەڵەبجە سازکرا، پەیامێکی بۆ ئازادکردنی کۆبانێ و شەڕڤانان وپێشمەرگەی کوردستان و سەربەخۆیی کوردستان نارد. لە دەستپێکی وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان وتی: ئەمرۆ پیرۆزبایی لە خۆمان و خەڵکی کوردستان دەکەین بەبۆنەی ئازادکردنی کۆبانێ، دەستخۆشی لە پێشمەرگە و شەرڤانان و یەپەگە و یەپەژە دەکەین، کە سەرکەوتن بەسەر هیزی تاریکبینی تیرۆرستاندا تۆمارکرد، دەست خۆشی لە داستانەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەکەین کە لەباشووری کوردستان لە بەرەکانی جەولەلا و چیای شەنگال و ناوچەکانی تر، سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکرد.

لەبەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، وتی :ئەمرۆ سەد ساڵ بەسەر دابەشکردنی کوردستان تێدەپەرێت بەسەر وڵاتانی دەوروبەرماندا، بەڵام ئێستا ئەو وڵاتەی کە کوردستانی دابەشکرد، کە بەریتانیایە لە پەرلەمانەکەیانەوە باس لە لەمپەرەکانی بەردەم سەربەخۆی کوردستان دەکەن و داوای ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵانە دەکەن کە لە ماوەی سەد ساڵی ڕابردوودا بەسەر کوردیاندا سەپاندووە، بۆیە ئەم قۆناغە مێژووییە ئەرکی ئێمە زۆر قورستر دەکات..

دەقی وتەكانی د. یوسف محەمەد





PM:02:50:27/01/2015