"ئەو دەنگانەی بە من درا بەهیچ شێوەیەك لەبەر جوانیەكەم نەبووە"
هێڤی هه‌یاڤ
ئه‌ندازیار هێڤی هه‌یاڤ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی گۆڕان دەڵێت لەهەڵبژاردنەكان نزیكەی 9 هەزار دەنگی هێناوە‌و هیچ بەهۆی جوانیەكەی نەبووە.
ئه‌ندازیار هێڤی هه‌یاڤ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له فراكسیۆنی گۆڕان و جێگری سه‌رۆكی ده‌ستپاكی و بڕیارده‌ری لیژنه‌ی شاره‌وانی، له چاوپێكەوتنێك لەگەڵ رۆژنامەی (باس) سەبارەت بە پۆستەكانی گۆڕان لە ئیدارەی هەولێر دەڵێت: گۆڕان له هه‌ولێر پۆستی قایمقامی قه‌زای ناوه‌ندی و 5 به‌رێوه‌به‌ری ناحیه و 2 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بۆ یه‌كلایی بووه‌ته‌وه و ئێستا خه‌ریكی ناوی پاڵێوراوه‌كانین.
لەپرسیاری ئەوەش كە "له‌نێو خه‌ڵكدا باسی ئه‌وه هه‌یه كه گوایه تۆ له‌به‌ر جوانیه‌كه‌ت له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌رچوویت" هێڤی هه‌یاڤ دەڵێت: من له هه‌ڵبژاردن 8 هه‌زار و 846 ده‌نگم هێناوه واتا نزیكی 9 هه‌زار، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و ده‌نگانه له‌به‌ر جوانیه‌كه‌م نه‌بووه، به‌ڵكوو له‌به‌ر ئه‌وه بووه كه متمانه‌یان به خۆم و به‌رنامه‌ی لیسته‌كه‌م هه‌بووه، ئێستا هۆشیاریی خه‌ڵك به‌و شێوه‌یه نزم نییه له‌به‌ر جوانی ئه‌م هه‌موو ده‌نگه‌م بداتێ، به‌ڵكوو ئه‌و ده‌نگانه له‌به‌ر به‌رنامه‌ی كاری خۆم و هه‌بوونم بووه له‌نێو خه‌ڵكدا، ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌م كه له‌نێو خه‌ڵك بانگه‌شه‌م بۆ كردووه.
PM:03:30:27/01/2015