لەهێرشێكی حیزبوڵای لوبناندا 4 سەربازی ئیسرائیل كوژران

ئەمرۆ هێزەكانی حیزبوڵای لوبنان هێرشیان كردە سەر هێزەكانی سوپای ئیسرائیل‌و بەهۆیەوە 4 سەرباز كوژران‌و بەمەش شەڕ‌و بارگرژیی زیاتر لەنێوان ئەو دوو لایەنە دروست بوو.

بەپێی راپۆرتێكی ئەلعەرەبیە، ئەمرۆ گەشتییەكی ئیسرائیل لەسنورەكانی ئەو وڵاتە لەگەڵ لوبنان لەلایەن هێزێكی چەكدارەوە هێرشیان كرایەسەر‌و بەهۆیەوە 4 سەربازی ئیسرائیلی كوژران، بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت تەنها یەك سەربازی كوژراوە.

پاش هێرشەكەش حیزبوڵای لوبنان لەبەیاننامەیەكدا هێرشەكەی گرتە ئەستۆ.

سوپای ئیسرائیل رایدەگەیەنێت یەكێك لەسەربازەكانیش لەلایەن چەكدارانی حیزبوڵاوە رفێنراوە.

ئیسرائیل چەكدارانی حیزبوڵای لوبنان لە دەست‌و پێوەندی ئێران‌و وەك گروپێكی تیرۆریستی ناولێدەبەن.



PM:01:59:28/01/2015