بەم شێوەیە لەماڵەوە چارەسەری خێرای ئەنفلۆنزا بكەن

زۆرن ئەو كەسانەی لە وەرزشی زستاندا توشی نەخۆشییە باوەنی ئەو وەرزە دەبن وەك ئەنفلۆنزا و هەڵامەت، پسپۆڕانی تەندروستیش ئاماژە بە چەند ڕێگایەك دەكەن بۆ چارەسەركردنی ئەو نەخۆشیانە بەشێوەیەكی خێرا لەماڵەوە.
گرنگترین ڕێگاكان بۆ چارەسەركردنی ئەنفلۆنزا لە ماڵدا بریتییە لە:
1-زەنجەبیل: دروستكردنی چای زەنجەبیل لەڕێی تێكەڵكردنی زەنجەبیلی هاڕاو و ئاوی گەرم و هەنگوینەوە پاشان خواردنەوەی چەند جارێك لەڕۆژێكدا چارەسەری ئەنفلۆنزا دەكات.
2-هەنگوین: خواردنی هەنگوین لەگەڵ چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆدا چەند جارێك لەڕۆژێكدا سودی بۆ قورگ هەیە و هەكردن كەمدەكاتەوە، دەشتوانرێت هەنگوین و لیمۆكە لەگەڵ كوپێك ئاو و چەند گەڵایەك ڕێحاندا تێكەڵ بكرێت.
3-شەربەتی پرتەقاڵ: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامین سی كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز دەكات و ڤایرۆس و میكرۆبەكان لەناو دەبات، ئەمەش دەبێتە هۆی خێرا چاكبونەوە لە پەتا وەرزییەكان.
4-نەعنا: كوڵاندنی چەند گەڵایەك نەعنای وشك لەئاودا و خواردنەوەی ئەو ئاوە بە گرمی و لەگەڵ هەنگویندا دەبێتە هۆی چاكبونەوە.
5-لەگەڵ ئەوانەشدا چەند كەرەستیەكی دیكە هەن كە خواردنیان دەبێتە هۆی چاكبونەوە لە پەتاكان وەك (شۆربای مریشك، لیمۆ، سیر).



PM:02:53:28/01/2015