سودێكی دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا

ئەنجامی توێژینەوەیەكی نوێ ئاشكرای دەكات ئەو كەسانەی دژی ئەنفلۆنزا وەرزییەكان خۆیان دەكوتن، چەندین سودی تەندروستی بەلەشیان دەگات و هەردوو هەستی بۆنكردن و تامكردن پارێزراو دەبێت.
توێژینەوەكە لەلایەن چەند پسپۆڕێكی كۆلیژی پزیشكی زانكۆی ئیمورییەوە ئەنجامدراوە، كە یەكێكە لە زانكۆكانی ولایەتی جۆرجیا لە ئەمریكا.
بەپێی توێژینەوەكە نزیكەی 200 جۆر لەو ڤایرۆسانەی هۆكاری توشبوون بە نەخۆشییە وەرزییەكانی وەك ئەنفلۆنزا، زیان بە دەمارەكانی بۆنكردن دەگەیەنن و هۆكارێكن بۆ هەوكردنیان ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بەو هەستەی مرۆڤ.
هەروەها بەو پێیەی %80 هەستی بۆنكردن پەیوەندیدارە بە هەستی تامكردنەوە، ئەوا ئەگەر هەیە ئەو هەستەش زیانی پێبگاتە و ئەو كەسانەی دەرمانی دژە ئەنفلۆنزا بەكارناهێنن كەمتر تامی خواردن و خواردنەوە هەمەچەشنەكان بكەن، زۆرجاریش ئەمە دەبێتە هۆی توشبوون بە خەمۆكی، چونكە ئەو كەسانەی ئەو دوو هەستەیان كارناكات زۆر بیر لەو كێشەیە دەكەنەوە.



PM:02:11:31/01/2015