دراوسێیەكی عێراق 300 ملیۆن دۆلار چەك بۆ داعش دەكڕێت

سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمن‌و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە عەبادی دەكات گرێبەستێكی كڕینی چەك هەڵبوەشێنێتەوە كەی لەلایەن داعش لەگەڵ رۆمانیا واژۆكراوە.

حاكم زاملی، سەرۆكی كۆمسیۆنی ئەمن‌و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق دەكات بەپەلە گرێبەستی كڕینی چەك بۆ داعش لە گەڵ وڵاتانی رۆمانیا هەڵبوەشێنێتەوە كە لەلایەن یەكێك لەدراوسێكانی عێراقەوە گرێبەست كراوە‌و بڕەكەی 300 ملیۆن دۆلارە.

حاكم زاملی ئاشكرای نەكردوە ئەو وڵاتە دراوسێی عێراق كامەیە كە گرێبەستی كڕینی چەكی بۆ داعش واژۆ كردوە.



PM:02:39:31/01/2015