کۆمپانیای ئاسیا سێل دوو مانگه له‌شاره‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش( موسڵ و تکریت و روماودی) هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی له‌ده‌ست داعشدان کارناکات.
رێكخراوی ڕێكخراوی كاری شەفافیەت بۆ نەهێشتنی گەندەڵی لە بەیاننامەیەكدا که بۆ هەرسێ سەرۆكایەتییەكەی هەرێمی داواكاری گشتی ناردووه، داوا دەكەن رێگە لەو كۆمپانیاکانی مۆبایل بگرنی نه‌هێڵن سیمکارت بفرۆشن به ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش، چونكە چەكدارانی داعش لەو مۆبایلانە سودی سەربازیی وەردەگرن. ئه‌مرۆش سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له ئاسیا سێڵه‌وه به سپی میدیا راگه‌یاند که " دیاره ئه‌و ڕیکخراوه ئاگای له هیچ نییه که زیاتر له دوو مانگه کۆمپانیای ئاسیا سێڵ له‌و ناوچانه کار ناکات".
سه‌رچاوه‌که‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد " که کۆمپنیایایه‌ک له‌ناوچه‌یه‌ک کار نه‌کات ئیتر رێگری له‌چی ده‌کرێت" و، ئه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که هه‌ر رێکخراوێک به‌یانامه‌دا ده‌رده‌کات باشتره زانیاری ته‌واوی هه‌بێت ئینجا ده‌ریبکات.