نزیكەی 1400 كەس لە عێراقدا كوژراون

نەتەوە یەكگرتوەكان ئاماری كوژراوەكانی مانگی رابردوو لە عێراق بە نزیكەی 1400 كەس بەراورد دەكات كە زۆربەیان خەڵكی مەدەنین.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان ئەمرۆ یەكشەممە لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند لەمانگی یەكەمی ساڵی 2015 نزیكەی 1400 كەس لەعێراقدا كوژراون كە نزیكەی 800 كەسیان خەڵكی مەدەنی بوون‌و زۆربەی كوژراوەكانیش لە بەغدای پایتەخت بووە.

بەپێی راپۆرتەكەی نەتەوە یەكگرتوەكان، ساڵی رابردوو بە ئاماری 12 هەزار كوژراو، خوێناویترین ساڵی عێراق لەماوەی 8 ساڵی رابردوو بووە.

لەبەیاننامەكەدا هەروەها هاتووە كە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك بەهۆی كاریگەرییەكانی دواتری شەڕ‌و توندوتیژیی، لەوانە كەمی ئاو، خۆراك، دەرمان‌و چارەسەری پزیشكی گیان لەدەستدەدەن.



PM:03:13:01/02/2015