65 ملیار دۆلار سەرمایەی عێراق بەتاڵان براوە

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە لەماوەی 10 ساڵدا زیاتر لە 65 ملیار دۆلار لەسەرمایە‌و داراییەكانی عێراق بە گەندەڵی ئابوریی بەتاڵان براوە.

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان رایگەیاند لەماوەی لەساڵەكانی 2001 تا 2010، بڕی 65 ملیار دۆلار لەسەرمایە‌و داراییەكانی عێراق لە چوارچێوەی گەندەڵی ئابوریی‌و دارایی بە تاڵان براوە.

نیكۆلای ملادنیۆف، نوێنەری نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق دەنوسێت: ئەو گەندەڵكارانە بە بەتاڵانبردنی ئەو بڕە پارەیە، لەمپەرێكی گەورەبوون لەسەر رێگای نۆژەنكردنەوەی عێراق.



PM:04:36:01/02/2015