نەجمەدین كەریم: 300 داعش لە كەركوك كوژراون

‌نەجمەدین كەریم
پارێزگاری كەركوك ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاند لە تێكشكانی هێرشەكانی داعش لە باشوری كەركوك 300 چەكدار بە دەستی هێزەكانی پێشمەرگە كوژراون.

كەناڵی عەرەبییە بڵاویكردەوە ئەمرۆ نەجمەدین كەریم پارێزگاری كەركوك لەدیدارێكی لەناوچە ئازادكراوەكانی كەركوك كە ئێستا لە كۆنترۆڵی پێشمەرگەدایە وتی لەو شەڕانەدا ژمارەیەك پێشمەرگە لەوانە دوو فەرماندەی هێزەكانی پێشمەرگەی كورستانیش شەهید بوون.

نەجمەدین كەریم كە هەروەها سەردانی بیرەنەوتەكانی "خەباز"ی دەكرد رایگەیاند سەرجەم كارمەندەكانی ئەو بیرە نەوتییانە كە لەلایەن داعشەوە رفێنرابوون، لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاد كراون.



PM:02:38:02/02/2015