به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌له‌فزیۆنی نالیا رایگه‌یاند "له کاتژمێر 10 ی ئه‌مشه‌وه‌وه ته‌شویش خراوه‌ته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌مان".
ئاوات عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌ناڵه‌که به سپی میدیای راگه‌یاند که له‌کاتژمێر 10 ی ئه‌مشه‌وه‌وه ته‌شویش خراوه‌ته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌مان و NRT2 و تا ئێستا به‌رده‌وامه.
سه‌باره‌ت به‌و لایه‌نه‌ی ئه‌و ته‌شویشه‌ی خستۆته سه‌ر که‌ناڵه‌که‌یان، ناوبراو وتی ئێستا له‌رێگای چه‌ند کۆمپانیایه‌که‌وه له ئه‌وروپا به‌دوای ئه‌و پرسه‌دا ده‌گه‌ڕێین و هه‌ر که بۆمان ئاشکرا بوو کێیه، ئه‌وا له کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌گه‌ریدا رایده‌گه‌یه‌نین.
له‌سه‌ر فریکۆنسی NRT هه‌ر دوو که‌ناڵی رێگا‌و که‌ناڵی سپێده‌شی له‌سه‌ره‌و ئێستا به‌هۆی ئه‌و ته‌شویشه‌وه ئه‌وانیش وه‌رناگیرێن.
که‌ناڵی شه‌وی 1-2 سه‌رله‌نوێ ده‌ستی به‌په‌خشکردنه‌وه کردووه‌و ئه‌مه دووه‌م شه‌وی په‌خشیه‌تی که ته‌شویشی خراوه‌ته سه‌ر.