سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا ئۆباما داوا ده‌کات له بودجه‌ی 2016 بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی داعش 8،8 ملیار دۆلار ته‌رخان بکرێت.
کۆشکی سپی به‌و هیوایه کۆنگرس ره‌زامه‌ندی پێشان بدات که تێچووه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رزبکاته‌وه بۆ 585 ملیار دۆلار که به‌به‌راورد به بودجه‌ی 2015 بڕی 38 ملیار زیاتره.
ئۆباما بودجه‌ی ساڵی 2016 ی ئاشکرا کرد که 4 هه‌زار ملیار دۆلاره، له‌و بودجه‌یه داوا ده‌کات که 5،3 ملیار دۆلار دیاری‌بکرێت بۆ په‌نتاگۆن ( وه‌زاره‌تی به‌رگری)و له چوارچێوه‌ی کرده سه‌ربازییه‌کان له عێراق و سوریا، هه‌روه‌ها 3،5 ملیار دۆلاریشی ته‌رخان بکرێت بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه به ئامانجی به‌ره‌وپێشبردنی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش که 60 وڵاته.