زۆربەی لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەر یەكێتی‌و گۆڕان كەوت
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 4-2-2015ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا یه‌كلاكرایه‌وه‌و پشكی شێریش بەر یەكێتی‌و گۆڕان كەوت.
رێكه‌وت زه‌كی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپەڕی پیوكەی میدیای راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدراو تێیدا دابه‌شكردنی لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا یه‌كلاكرایه‌وه.
وتیشی: كۆی لیژنه‌كان له 17 لیژنه پێك دێن له‌و ژماره‌یه‌ش شه‌ش لیژنه بۆ یه‌كێتی و شه‌ش لیژنه بۆ گۆڕان و دوو لیژنه بۆ لیستی خزمه‌ت و لیژنه‌یه‌ك بۆ پارتی و لیژنه‌یه‌ك بۆ لیستی رافیده‌ین و به‌هه‌مان شێوه لیژنه‌یه‌ك بۆ هاوپه‌یمانی یه‌كلایی بووه‌وه.
بەپێی زانیارییەكان لیژنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەم شێوەیە دابەشكراون: گۆڕان سەرۆكایەتی شەش لیژنە و جێگرایەتی شەش لیژنە دەکات. یەكێتی سەرۆكایەتی شەش لیژنە و جێگرایەتی پێنج لیژنە دەکات. لیستی خزمەت (کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی) سەرۆكایەتی دوو لیژنە دەکات. هەریەكە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، هاوپەیمانی نیشتمانی و رافیدەین سەرۆكایەتی یەك لیژنە دەکەن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: به‌ركه‌وته‌ی یه‌كێتی له لیژنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی بریتیه له (لیژنه‌ی یاسایی، په‌روه‌رده، رۆشنبیری و هونه‌رو راگه‌یاندن ، لیژنه‌ی شه‌هیدان و لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری شاره‌وانی و هاتووچۆو لیژنه‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی، هه‌روه‌ها یه‌كێتی جێگری پێنج لیژنه‌و بڕیاردەری پێنج لیژنەی بەرکەوتووە.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد: رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا سه‌رۆك و جێگر‌و بڕیارده‌ری لیژنه‌كان ده‌نگیان له‌سه‌ر ده‌درێت.
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە 32 كورسی پێكهاتووە، گۆڕان 12 و یەكێتی 11، خزمەت چوار، پارتی سێ، هاوپەیمانی نیشتمانی و رافیدەین هەریەكە و كورسییەك.
PM:03:08:04/02/2015