سەرۆكی پەرلەمان داوای هاوكاری زیاتری ئەڵمانیا بۆ پێشمەرگە دەكات

ئەمرۆ سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەدیدارێكدا لەگەڵ سەركۆنسوڵی ئەڵمانیا لەهەرێم رایگەیاند: پێویستە هاوکارییەکانی وڵاتانی دونیا بۆ کوردستان بەرفراوانتر بێت، ئەوەی  سەرکەوتنەکانمان یەکجارەکی بێت.


د.یوسف محەمەد سادق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دەڵێت "بارودۆخێک لە  هاتووەتە پێشەوە، ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ نەکەین، ئاسایشی ناوچەکە و جیهان دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە گرنگە وڵاتانی دونیا هاوکاری پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان بکەن لە رووبەڕووبونەوەی تیرۆرستاندا."
ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، لە میانی پێشوازیکردن بوو لە (دیتەر لاملێ)  سەرکونسوڵی  ئەڵمانیا لەکوردستان، کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٣-٢ سەردانی پەرلەمانی کرد و لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە پێشوازیکرا.
 
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان، پیرۆزبایی لە دیتەر لاملێ سەرکونسوڵی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد، دواتریش باسێکی گشتی سەبارەت بە ڕەوشی هەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبونەوەی تیرۆرستان بۆ سەرکونسوڵکرد، داوای لە حکومەتی ئەڵمانیا کرد، هاوکاری زیاتری هێزی پێشمەرگەی کوردستان بکەن، بەتایبەتیش گرنگە  هاوکارمان بن لە چارەسەری پزیشکی بۆ پێشمەرگە بریندارەکان. لە بەشێکی تری وتەکانیدا، سەرۆکی پەرلەمان، سوپاسی هاوکاری گەل و حکومەتی ئەڵمانیای کرد کە پشتیوانێکی سەرەکیمانن لە شەڕی تیرۆرستان، پێویستە هاوکارییەکانی وڵاتانی دونیا بۆ کوردستان بەرفراوانتر و زیاتر بێت،   ئەوەی  سەرکەوتنەکانمان یەکجارەکی بێت.
سەرکونسوڵی ئەڵمانیا، سوپاسی سەرۆکی پەرلەمانی کرد بۆ دیدارەکە، لەبارەی شەڕی دژ بە تیرۆرستانیش، وتی "پیشمەرگە قارەمانانە شەڕ دەکات، ئەڵمانیا پشتیوانتانە لەم شەڕەدا و لە پێشەوەی ئەو وڵاتانەدا دەبین، کە لەڕووی سەربازی و دیبلۆماتی و ئابورییەوە هاوکاری هەرێمی کوردستان دەکەین.



PM:05:13:04/02/2015