یەکێتی و گۆڕان پۆستی زیاتر بە لیستی خزمەت دەدەن
ئەمرۆ پاش كۆبوونەوەی وەفدی دانوستانكاری یەكێتیو گۆڕان لەگەڵ وەفدی لیستی خزمەت لایەنەكان گەیشتنە رێكەوتنو هەردوو حیزبە ئیسلامییەكانی ناو لیستی خزمەت پۆستی زیاتریان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ ٥ / ٢ / ٢٠١٥، وەفدی دانوستانکاری ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان، لەگەڵ وەفدی لیستی خزمەت (کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی) کۆبوونەوە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی بەشداریکردنی ھەردوو حزبە ئیسلامییەکە لە حکومەتی خۆجێیەتی سلێمانی.
بەپێی زانیاریەیەكان، یەکێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە پۆستی زیاتر بە لیستی خزمەت بدەن لەپێناو قایلکردنیان بە بەشداریکردنی لە حکومەتی پارێزگای سلێمانی.
PM:04:24:05/02/2015