وێنە.. ئێران‌و ئیسرائیل بۆ كڕینی پەتی سێدارەكەی سەدام لە پێشبڕکێ دان

‌سەدام حسێن‌
چەندین كڕیار لە كۆماری ئیسلامی ئێران، ئیسرائیل‌و كوەیت بۆ بەدەستهێنانی ئەو پەتەی سەدام حسێنی پێ لەسێدارەدرا كەوتووەنە پێشبڕكێیەوە‌و هەركامەیان نرخێكیان بۆ دیاری كردوە.

بەپێی راپۆرتێكی ماڵپەڕی "عەرەبی نوێ" لە لەندەن، سەركردەیەكی سیاسی عێراقی ئەو پەتی سێدارەیەی سەدام حسێن، دیكتاتۆری پێشووی عێراقی پێ لەسێدارەدرا، ئێستا لای موەفق رۆبێعی، راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی عێراقە‌و پاش ئەوەی ناوبراو لەگەڵ پەیكەری سەدام حسێن‌و ئەو پەتی سێدارەیە لەماڵەكی رۆبێعی بڵاوكرایەوە، سەرنجی كڕیارانی بۆ لای خۆی راكێشا.

سەركردە سیاسییەكە وتوویەتی كە لەنێو كڕیارەكانی ئەم پەتی سێدارەیەدا، دو بازرگانی كوەیتی، رێكخراوێكی مەزهەبی ئێرانی‌و بنەماڵەیەكی دەوڵەمەندی ئیسرائیلی بەرچاو دەكەون‌و تا ئێستاش پێشنیارێكی حەوت ملیۆن دۆلاری بۆ كڕینی ئەو پەتە پێشنیاركراوە.
موەفق رۆبێعی تا ئێستا هیچ لێدوانێكی لەمبارەوە نەداوە.

هەڵسوڕاوانی مافەكانی مرۆڤ رەخنە لە رۆبێعی دەگرن كە ئەو پەتی سێدارەیەی خستۆتە مەزادەوە‌و دەڵێت ئەگەر پەتەكەش فرۆشرا دەبێت پارەكەی بخرێتە خەزێنەی حكومەتەوە.

رۆبێعی لەمبارەوە وتویەتی تا ئەو كاتەی مۆزەخانەیەك بۆ هەڵگرتنی ئاسەوارەكانی حكومەتی بەعس دروست دەكرێت لەماڵەكەی خۆی ئەو پەیكەرە‌و پەتی سێدارەكەی سەدام هەڵدەگرێت.






















موەفق رۆبێعی لەماڵەكەی خۆی پەیكەرەكەی سەدامی هەڵگرتووە‌و پەتی سێدارەكەشی كردوەتە مل پەیكەرەكە



PM:11:28:05/02/2015