به‌رپرسێکی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی رایگه‌یاند : وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا فرۆکه‌و تیمی تایبه‌تی ناردووه بۆ کوردستان بۆ گه‌ڕان و رزگارکردنی ئه‌و فرۆکانه‌ی هاوپه‌یمانان که ده‌که‌ونه خواره‌وه.
ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ره‌نسا دوێنی 5-2 له‌زاری به‌رپرسێکی ئه‌مه‌ریکیه‌وه بڵاویکرده‌وه که ئه‌و فرۆکانه بۆیه له کوردستان جێگیرده‌کرێن له‌به‌رئه‌وه‌ی نزیکترین جێگایه له‌به‌ره‌ی شه‌ڕه‌وه له‌گه‌ڵ داعش و ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر کۆنترۆڵی داعشدان.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ دووبارهنهبوونهی حاڵه‌تی هاوشێوه‌ی به‌دیلگرتنی فرۆکه‌وانی ئوردونی مه‌عاز کهساسبهیه که 3-2 له‌لایه‌ن داعشه‌وه سوتێنرا.