رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی داعش رایگه‌یاند که ئه‌و ئافره‌ته‌ی لایان گیراوه، کیلا جین مولار له بۆردومانی ئه‌مرۆێ فرۆکه‌کانی هاوپه‌یماناندا بۆ سه‌ر شاری ره‌قه کوژراوه.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی داعش له ره‌قه رایگه‌یاند که 20 جار فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان چوارده‌وری شاری ره‌قه‌یان بۆردومان کردووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ چه‌کدارێکیان بکوژرێت، به‌ڵام ئه‌و ئافره‌ته گیراوه‌ی له‌لاین بووه به‌ر ئه‌و بۆردومانه که‌وتووه.
داعش هه‌ر وێنه‌ی شوێنه‌که‌ی بڵاوکردۆته‌وه، به‌بێ پێشاندانی لاشه‌ی قوربانییه‌که.( ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌و ئافره‌ته ئه‌مه‌ریکییه ماوه، یان پێشتر داعش له‌ناوی بردووه).