داعش هێڵێکی شەمەندەفەری لە باشوری کەرکوک تەقاندەوە

چەكدارانی داعش نیوەرۆی ئەمرۆ لەناوچەی مەكتەب خالید ھێڵی شەمەندەفەری باشوری کەرکوکیان تەقاندەوە.

سەرچاوەیەك لە كەركوك بە سپی میدیای راگەیاند: نیوەرۆی ئەمرۆ شەممە چەكدارانی داعش ھێڵی شەمەندەفەری ناوچەی مەکتەب خالیدییان لە باشوری کەرکوک تەقاندووەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەكە بەهۆی ئەوەی ئەو هێڵە كەوتووەتە نێوان چەكدارانی داعش‌و هێزەكانی پێشمەرگە، داعش بەهۆی ترسی هێرشی پێشمەرگە ئەو هێڵی شەمەندەفەرەی تەقاندوەتەوە.



PM:01:42:07/02/2015