101 گوندی كۆبانێ رزگار كران

شەڕڤانانی یەپەگە‌و یەپەژە‌و هێزی پێشمەرگە بەردەوامن لە ئازادكردنی ناوچە داگیركراوەكانی دەوروبەری كۆبانێ‌و تا ئێستا 101 گوندیان ئازاد كردوە.

چاودێری مافی مرۆڤی سوریا رایگەیاند لە 26ی مانگی رابردوو تا ئێستا 101 گوندی دەوروبەری كۆبانێ لەلایەن شەڕڤانان ئازاد كراوە‌و زیانێكی زۆر بە چەكدارانی تیرۆریستی داعش گەیشتووە.

بەوتەی ئەم ناوەندە شەڕڤانان بەسەر بازنەیەكی ئەمنی بەدەوری كۆبانێ بە بەرینی 15 تا 20 كیلۆمەتردا زاڵ بوون‌و لەكۆنترۆڵیاندایە.



PM:03:34:07/02/2015