ڤیدیۆ...ژنە ملیۆنێرێك بەدوای پیاودا دەگەڕێت

خانمە ملیۆنێرێكی خلیجی، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا كەلە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب، بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت: بەشێون پیاوێكی گونجاودا دەگەڕێم تا هاوسەرگیری لەگەڵ بكەم.
ئەو خانمە، دەڵێت: ئەو پیاوەم بەمەرجێك دەوێت كە تەنها بۆ پارە‌و سەروەتەكەم لەگەڵ من نەبێت، من ئەوم بۆ خۆشی ژیان دەوێت نەك بۆ هاوسەرگیرییەكی كاتی‌و، كشانەوەی سەروەت‌و سامانەكەم.
راشیگەیاند: ئەو پیاوەی كە منی دەوێت بەو مەرجانە، ئەگەر گەنجێكی تازە پێگەیشتوو باشترە.
لە كۆتایشیدا، رایگەیاندووە "ئەو گەنجەی من دەمەوێت، نابێت زوو لێم بێزار بێ‌و پاش چەند مانگێك یان چەند ساڵێك بەجێم بهێڵێت، من دەمەوێت بۆ تا مردنم لەگەڵ بێت‌و، لە كۆتایشیدا سەروەتەكەم بۆ ئەو بێت".





PM:01:01:09/02/2015