سوپای عێراق‌و ملیشیا شیعەكان لەمیحوەری حەویجە لە پێشڕەویدان

سوپای عێراق‌و ملیشیا شیعەكان كە بە حەشدی شەعبی ناسراون، بەرەبەیانی ئەمرۆ هێرشیانكردە سەر ناوچەكانی حەویجە‌و چەندین گوندیان كۆنترۆڵ كردوەۆ تەنها 20 كیلۆمەتریان ماوە بۆ ناحیەی ریاز.

سەرچاوەیەك لەهێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە بەسپی میدیای راگەیاند كە لەو پێشڕەوییەی ئەمرۆدا سوپای عێراق‌و حەشدی شەعبی گوندی زوربان‌و سفران‌و چەندین شوێنی تریان كۆنترۆڵ كردوە تەنها 20 كیلۆمەتریان ماوە بۆ ناحیەی ریاز.

بەپێی زانیاریی سەرچاوەكەی سپی میدیا، سوپای عێراقی‌و میلیشا شیعەكان تەنگیان بە چەكدارانی داعش هەڵچنیوە‌و لەپێشڕەویدان.



PM:02:21:11/02/2015