پەرلەمانتارێک داوا دەکات رێگا لەپەخشی داعش بگیرێت

په‌رله‌مانتارێكی كوردستان لە یاداشتێکدا دەڵێت: ده‌نگی رادیۆی داعش ده‌گاته‌ هه‌ندێ ناوچه‌ی كوردستان و ده‌بیسترێت، له‌وانه‌ (كه‌ڵه‌ك، رۆڤیا، به‌رده‌ڕه‌ش) داواش ده‌كات حكومه‌ت و لایه‌نه‌ به‌رپرسه‌كان به‌دواداچوون بۆ راستی و دروستی ئه‌م هه‌واڵه‌ بكه‌ن.

دەقی یاداشتەکە:



بۆ بەرێز/ سەرۆكایەتی  پەرلەمانی كوردستان
بابەت / یاداشت

ســــڵاو...
بەپێی ئەو دەنگۆیانەی بڵاوبۆتەوەو بەئێمەش گەیشتووە، دەنگی ڕادیۆی داعش دەگاتە هەندێ ناوچەی كوردستان و دەبیسترێ، بۆنمونە لە ( كەڵەك ، ڕۆڤیا ، بەردەڕەش).
بەبڕوای ئێمە، ئەمە ڕێگەیەكە بۆ بڵاوبونەوەی فیكری توندڕەوی و ئەو بیروباوەڕانەی ئاسایشی نیشتیمانیمان دەخەنە ژێر مەترسیەوە. بۆیە بەپێویستی دەزانین لەڕێگەی بەڕێزتانەوە حكومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەكانی ( ناوخۆ و ڕۆشنبیری) لەدەنگۆی بوونی ئەم حاڵەتە ئاگاداربكەنەوە، بۆ ئەوەی بەزووترین كات بەدواداچوونی جددی بۆ بكەن و ڕێكاری یاسایی و هونەری و ئەمنی لەئاستیدا بگرنەبەر.
                                                  
                                    
لەگەڵ رێزدا...



                                                                                              برزۆ مجید عبدالله
                                                                                             ئەندامی پەرلەمانی كوردستان    




PM:03:59:11/02/2015