"هه‌واڵێكی خۆش بۆ فه‌رمانبه‌ران"

ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان لە فراكسیۆنی گۆران، عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح رایدەگەیەنێت هەفتەی داهاتوو بەشێك لە بودجەی كوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە دەكرێت.

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان له‌سه‌ر لیستی‌ گۆڕان له‌ په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یسبووك نووسیویه‌تی‌: "ئه‌م شه‌و له‌باره‌ی ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ له‌ حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی عیراقه‌وه‌ كردووه‌".

عه‌لی‌ حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "وه‌زاره‌تی دارایی عیراق وتیان له‌ ئاماده‌كاریداین بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌ بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ هه‌فته‌ی ئاینده‌دا بینێرین و وه‌ك موچه‌ی مانگی یه‌ك بدرێته‌ فه‌رمانبه‌ران".

 ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ "رۆشتنی وه‌فدی كوردی بۆ به‌غدا ده‌وری ده‌بێت بۆ هاتنی پاره‌كه‌ یان دواكه‌وتنی زیاتر".



PM:10:40:11/02/2015