هێرشی داعش لە چەند قۆڵەوە تێکشکێنرا

شەوی رابردو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٢-٢ چەکدارانی داعش بەسود وەرگرتن لە کەشی نالەبارو خۆڵبارین، لە میحوەرەکانی خازر و گوێر و باشیک، چەند هێرشیكیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام لە سەرجەم ئەو هێرشانەدا شکان.

سەرچاوەیەکی لە هێزی پێشمەرگەی کوردستان بە سپی میدیای راگەیاند " شەوی رابردوو چەکدارانی داعش لە میحوەری خازرو بە دیاریکراوی لە گوندی حەسەن شام لە دوو کاتی جیاوازدا دوو هێرشیان کردە سەر ‌هێزی پێشمەرگە، بەڵام لە هەر دوو هێرشەکەدا شکان و چەندیان هەمەری هێرشبەرانی داعشیش سوتێنران".

سەرچاوەکەی سپی ئەوەشی ئاشکرا کرد بە هەمان شێوە لە (باشیک)یش شەوی رابردوو چەکدارانی داعش هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەو لە قۆڵەشەوە شکان.

لەلایەکی ترەوە لە میحوەرە گوێریش بەهەمان شێوەی میحوەرەکانی تر، داعش هەولێ پێشڕوەیکردنی دا، بەڵام تێکشکێنرا.

سەرچاوەکەی هێزی پێشمەرگە باس لە کوژرانی دەیان چەکدارای داعش دەکات لەو زنجیرە هێرشانەی شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمرۆ کە ئەو چەکدارانە کردیانە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە.



AM:10:43:12/02/2015