"سوپای عێراق رێگای ناردنی چەک‌و تەقەمەنی داعشی لەنێوان سەلاحەدین‌و کەرکوک‌‌و موسڵدا کۆنترۆڵکرد"

چەند سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق رایانگەیەند: سووپای عێراق توانی رێگای ناردنی چەک‌و تەقەمەنی نێوان سەلاحەدین و کەرکوک و موسڵ و ئەنبار لە چەکدارانی داعش ببڕێت".

کەناڵی سکای نیوز بڵایکردەوە کە ئەو رێگا سەرەکییەی چەکدارانی داعش بۆ گواستنەوەی چەکدارو تەقەمەنی بەکاری دەهێنا لەنێوان ئەو چوار پارێزگایەدا، سووپای عێراق توانی کۆنترۆڵی بکات.

کەناڵەکە ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لەکاتێکدا سووپای عێراق بەردەوامە لە هێرشکردن، هێزی پێشمەرگەش بە پاڵپشتی فرۆکەکانی هاوپەیمانان لە میحوەری کەرکوک گوورزی کوشندەیان لە چەکدارانی داعش داوە.



PM:12:01:12/02/2015