پۆسته‌كانی پارتی له پارێزگای سلێمانی یه‌كلایی كرانه‌وه
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی باس له دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی ده‌كات و، پشكی پارتی له 17 لیژنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی پارێزگا ده‌خاته‌ڕوو.
مینا سامی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتیی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی 17 لیژنه‌كه‌ی پارێزگا دابه‌ش كران، كه پێشووتر دوو كۆبوونه‌وه له‌و باره‌وه كرابوون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر بنه‌مای پشكی ده‌نگه‌كان پۆسته‌كان دابه‌ش كران و ئه‌وانیش وه‌ك پارتی دیموكراتی كوردستان جگه له چوار لیژنه، سه‌رۆكایه‌تیی لیژنه‌یه‌كمان وه‌رگرتووه، له نۆ لیژنه‌یشدا ئه‌نداممان ده‌بێ، ده‌كرێت گۆڕانكاریی دیكه‌ش بكرێت به‌تایبه‌تی بۆ زیادكردنی پشكی پارتی.
پارتی، لیژنه‌ی پارێزگار كه ده‌كاته ئاسایش و ناوخۆی وه‌رگرتووه، له لیژنه‌ی سكاڵایش بڕیارده‌ر ده‌بێت، له كشتوكاڵ ئه‌ندامه و له وه‌رزش و لاوانیش جێگری به‌ركه‌وتووه، لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری و شه‌هیدانیش ئه‌ندامه.
به وته‌ی مینا سامی ئالیه‌ته‌كه ئه‌وه‌یه كه پێشووتر ئه‌ندامێك ده‌یتوانی له سێ لیژنه‌دا ئه‌ندام بێت، به‌ڵام ئه‌وان كردوویانه‌ته چوار لیژنه، واته ئه‌ندامێك له چوار لیژنه به‌شداره، چونكه ژماره‌ی لیژنه‌كان زۆر بوون، ئه‌م پێشنیازه‌ی پارتی‌یش سه‌ركه‌وتنی به ده‌ست هێنا.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی: "جیا له 10% داوا ده‌كه‌ین له ئیداره‌كانی دیكه‌یش پارتی پشكی هه‌بێت و، ده‌بێت له ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕینیش پارتی پشكی هه‌بێت".
ده‌شڵێت: "دوای دابه‌شكردنی ئه‌و لیژنانه كاره‌كان چالاك ده‌كرێن، چونكه سكاڵا و داواكاریی زۆری خه‌ڵك هاتووه، ده‌بێت ئه‌م سكاڵایانه بدرێنه لیژنه‌كان و كاریان له‌سه‌ر بكرێت".
PM:03:48:12/02/2015