مەلا عەلی كەڵك: وەزارەتی پێشمەرگە ناهێڵێت پێشمەرگە دیلەكان رزگار بكەم

مەلا عەلی كە وەك خۆی دەڵێت ماوەیەكە هەوڵی ئەوەدەدات لەگەڵ رێكخراوی داعش دانوستان بكات و هەوڵی رزگاركردنی پێشمەرگە دیلەكان دەدات رایدەگەیەنێت: لەلایەن ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە ئەوەوتراوە كە هیچ مامەڵەو رێككەوتن لەسەر گۆرینەوەی دیلەكان ناكەین .

مەلا عەلی كەڵەك لەرونكردنەوەیەكیدا كە لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە، رایگەیاندووە: هەروەكو پێشتر رامانگەیاند هەموو هەوڵی خۆمان دەخەینە گەڕ بەگشتی بۆ نەمانی ئەم شەرە سەپینراوو نەخوازراوە ی كە بەرۆكی كوردستانی گرتووە بەتایبەتی گۆرینەوەی دیلەكان و هینانەوەی ئەو برا پیشمەرگانەی كە گۆشت و خوێنی ئێمەن خودا شاهیدە شەو تا درەنگانیك بەس خەریكی پەیوەندی گرتن بووم تەنانەت لەرووی مادیشەوە هەوڵی زۆرم داوە لەسەر ئەركی خۆم قسە لەگەل شێخە عەرەبەكان بكەم بەس رێگایەكم بۆ بدۆزنەوە تا بتوانم قسە لەگەڵ تەرەفی بەرامبەر بكەم سوپاس بۆخوا نزیك بوینەوە بۆ دۆزینەوە رێگایەكی ئومید بەخش پشت ئەستور بە خواو بە كۆمەڵێك مامۆستای ئایینی و ریش سپی و پیاو ماقولانی ناوچەكانی موصل و دەوروبەری توانیمان چەند هەنگاوێك بچینە پێشەوە

مەلا عەلی كەڵەك لە رونكردنەوەكەیدا دەڵێت: بەداخەوە پێیان راگەیاندم كەسێك لەوەزارەتی پێشمەرگە بەناوی فەریق جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانیكی بۆ مأڵپەرێك وتویەتی: هیچ مامەڵەو رێككەوتن لەسەر گۆرینەوەی دیلەكان ناكەین ، وتویەتیشی: نەلە رابردوو نەلەداهاتوش شتی وا ناكەین ئەمە لەكاتیكدایه هەر لەوەزارەتەكەی ئەو بەرپرسێكی بالا بە راگەیاندنەكانی راگەیاندبوو كەس دەستی مەلا عەلی نەگرتووە .

هەروەها دەشڵێت:  من پرسیارێك لە جەبار یاوەر دەكەم ئەگەر بێت و كورێكی یان برایەكی یان كەسێكی نزیكی ئێستا لەریزی دیلەكان بوایە دەبوایە ئێستا هەولەكانی چەند چرتر ببوایەوە بۆ بیستنی هەواڵێكی خۆش بەلام ئەبێ خەلكی كوردستان ئەوە بزانن من هیچ بەرپرسیارەتیكم نییە ئامادە بوم گیانی خۆم بخەمە مەترسی شەڕ لەگەل ئاگر بكەم تەنها لەپیناو خواو خێزانی پێشمەرگەكان بەلام ئەبێ خەلك پرسیار لەو بەرێزە بكەن ئایا خوێنی پێشمەرگە ئەوەندە كەمە كە جەنابیان رێگای گفتۆگۆ دابخات خۆ چاكیش دەزانێت ئەگەر زوو هەوڵێك نەدرێت ئەوا دووا رۆژی دیلە پێشمەرگەكان نادیار دەبێت .

لە بەشێكیتری رونكردنەوەكەیدا ئاماژەیبەوەكردووە: بەداخەوە من چاوەرێی دەست خۆشی و هاوكاری وەزارەتی پیشمەرگە بووم تەنانەت ئەگەر هاتو من برۆیشتبام بۆ موصل ئەوان ئاسانكاری گواستنەوەیان بۆ بكردبام بەلام بەداخەوە ئەو بەریزە داوا دەكات داواكاری گشتی و ئاژانسی پاراستن لێكۆڵینەوە لەگەل من بكەن قسەكانی ئەو ئەوەی لێدەخوێنریتەوە كەمن سۆزم بۆ تەرەفی بەرامبەر هەبێت، بەلام جەنابیان دیارە ئەوە نازانی من ئەگەر حەزم لە سیاسەت پلەو پۆست بیت لەناو حزبیە كوردستانیەكان باشترین پۆستیان پێداوم من نەمكردووە جا چ من پەیوەندی بە رێكخراویك بكەم كە دووارۆژیان دیار نیە و لەوانەیە كۆمەلیك تیبینم لەسەر بەرنامەیان هەبێت .

لە كۆتاییشدا مەلا عەلی كەڵەك ئاماژەی بەوەكردووە: لێرەوە من داوای لیبوردن لەخێزانی پێشمەرگە دیلەكان و خەڵكی كوردستان دەكەم كە چەند رۆژە چ وەكو سەردان چ بەپەوەندی تەلەفۆنی دەست خۆشیان لێكردم بەلام لێرەوە رای دەگەیەنم من لێرەوە كشانەوەی خۆم رادەگەیەنم لە گفتۆگۆ كردن بۆ گۆرینەوەی دیلەكان چونكە وەزارەتی پێشمەرگە بە ئاشكرا پێمان دەڵێت ئێمە رازی نین كەس بەم كارە هەڵسێت باش بوو زوو ئەم بەرێزە ئێمەی ئاگادار كردەوە ئەی ئەگەر تەرەفی بەرامبەر رازی ببا ئینجا وەزارەتی پیشمەرگەی خۆمان رای نەبا ئەوكات بۆمن لەبەرامبەر ئەوان و خەلكی كوردستان شەرمەزارییەكی گەورە دەبوو .



PM:05:01:12/02/2015