"هاوکارییەکانمان بۆ هەرێم بەردەوام دەبێت"

‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و سه‌رۆکی ریكخراوی نێو ده‌وڵه‌تی
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، د.یوسف محەمەد سادق، سوپاسی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (w.f.p) دەکات، کە هەمیشە هاوکاریی ئاوارەکان و هەرێمی کوردستانیان کردووە لەکاتە تەنگانەکاندا. داواشی لە سەرۆکی ئەو ڕێکخراوە جیهانییە کرد، قورسایی کارەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان چربکەنەوە، چونکە سەڕەرای قەیرانی دارایی هەرێم ژمارەیەکی زۆر ئاوارە لە هەرێمی کوردستان دەژی.

ئەم وتانەی سەرۆکی پەرلەمان، لە میانی سەردانێکیدا هات، بۆ بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی (w.f.p) لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، کە ئەم ئێوارەی ئەمڕۆ سات ٧ بە کاتی ئەوروپا، سەردانەکە بەیاوەری سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردی پەرلەمان بوو، لەلایەن خاتوو ئارسرین کوزین سەرکی ڕێکخراوەکە پێشوازیکران.

لەسەرەتای دانیشتنەکەدا، سەرۆکی پەرلەمان، بارودۆخی هەرێمی کوردستان و قەیرانی دارایی و ڕەوشی ئاوارەکان، بۆ سەرۆکی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانی خستە ڕوو.

سەرۆکی ڕێکخراوەکەش، سوپاسی ئەو زانیارییانەی کرد کە سەرۆکی پەرلەمان لە بارەی ڕەوشی ئاوارەکان و بژێوی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان خستییە روو. پەیمانی ئەوەشیدا کە هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئاوارەکان بەردەوام دەبێت، لە ئێستادا کارکردنی ڕێکخراوەکەمان لە کوردستان بەردەوامە، چونکە زۆربەی تیمە سەرەکی و چالاکەکانمان لە کوردستان کاردەکەن.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا سەرۆکی پەرلەمان، وەک سوپاسێک بۆ هاوکارییەکانی ئەو ڕێکخراوە لە کوردستان، بەرهەمێکی دەستی کوردەواری پێشکەش بە سەرۆکی (w.f.p) کرد.



AM:11:36:14/02/2015