هێزیه عێراقییه‌کان و ئه‌مه‌ریکا له هه‌وڵدان که بنکه‌ی سه‌ربازی ستراتیژی (عه‌ین ئه‌سه‌د) نه‌که‌وێته ده‌ست چه‌کدارانی داعش، بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌مه‌ریکا کۆپته‌ری ئه‌پاتشی به‌کارده‌هێنێت.
ماڵپه‌ڕی شه‌فه‌ق نیوز له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌کی خۆیه‌وه له ئه‌نبار بڵاویکرده‌وه که ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌رگریکردن له سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د که 5 کم دووره له ناحیه‌ی به‌غدادی، په‌نای بردۆته به‌ر به‌کارهێنانی فرۆکه‌ی ئه‌پاتشی.
هاوکات سووپای عێراق پاش ئه‌وه‌ی که لیوایه‌کی زرێپۆشی نارد بۆ ئه‌وه شه‌ڕه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن که له ناحیه‌ی به‌غدادی هه‌ندێک شوێنیان گرتۆته‌وه له‌وانه چه‌ند ناوچه‌یه‌کی چواردوه‌ری شاره‌که.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌کانی نزیک ئه‌و رێکخراوه، باس له‌وه ده‌که‌ن که به‌ده‌یان سه‌ربازی عێراقیان ده‌ستگیرکردووه.
سه‌ربازگه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی فراوانه‌و فرۆکه‌ش ده‌توانێت تیایادا بنیشێته‌وه‌و له کۆتایی سالی رابردوه‌وه نزیکه‌ی 320 راهێنه‌ری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکی لێیه که به‌مه‌به‌ستی راهێنانی سه‌ربازه عێراقیه‌کان هاتونه‌ته ئه‌و سهربازگایه.
ئه‌و سه‌ربازگه‌یه سێ رۆژه دوای داگیرکردنی ناحیه‌ی به‌غدادی که‌وتۆته به‌ر شاڵاوی هێرشی چه‌کدارانی داعش.